٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٦ - ١٤:٣٢

بەهۆی ئەوەی فرۆكەی جەنگی روسیا ئاسمانی توركیای بەزاندووە، ئەمڕۆ توركیا بانگهێشتی باڵیۆزی روسی لە ئەنقەرە كرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع)  ـ ابنا ـ ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، فرۆكەیەكی جەنگی روسی ئاسمانی وڵاتەكەی پێشێلكردوە، وتیشی، ئەمڕۆ هەینی ئەو پێشێلكارییەی كردوە.

لە هەمان كاتدا باڵیۆزخانەی روسیا بانگهێشتكردنی باڵیۆزی پشتراست كردەوە.

لە 24ی تشرینی دووەمی 2015 بەبیانووی پێشێلكردنی سنورەكەی، هێزی ئاسمانی توركیا فرۆكەیەكی روسیای لە جۆری سۆ 24 خستە خوارەوە.